v2.0
بەکارهێنانی Dinarlive
لەم پەڕەیە فێرکاری چۆنیەتی بەکارهێنانی Dinarlive تێدایە لە پڕۆژەکەت.
سنووردارکردنی داواکاری
Dinarlive بەخۆڕاییە و پێویستی بە هەژمار یان کلیلی API نییە. داواکاریەکان بۆ هەر IPـێک سنووردار کراون بە 10 لە خولەکێکدا بۆ ئەوەی خزمەتگوزاری بۆ هەمووان جێگیر بمێنێت.
ئەگەر پێویستت بە سنووری زیاترە، نرخەکان لە databaseـی خۆت هەڵبگرە و هەموو چەند کاتژمێرێک جارێک نوێیان بکەرەوە لەجیاتی ئەوەی لە هەر بینینی پەڕەیەکدا API بانگ بکەیت.
GET /api/v2/get-price?id=5&location=erbil
Limit: 10 requests / minute / IP
شتەکان
کاتێک دەتەوێت نرخی شتێک وەربگریت، پێویستە id ئەو شتە بزانیت,
لە خوارەوە id هەموو ئەو شتانە دیارە کە لە Dinarlive بەردەستن.
1
ئاڵتونی عەیارە 18
2
ئاڵتونی عەیارە 21
3
ئاڵتونی عەیارە 24
4
ئاڵتونی عەیارە 22
5
100 دۆلار
6
100 یۆرۆ
7
100 پاوەند
8
100 لیرەی تورکی
9
100،000 تمەنی ئێرانی
وەرگرتنی نوێترین نرخ
ئێستا کە id شتەکان دەزانیت، بەم شێوەیە داوای نرخەکەی بکە.
بۆ وەرگرتنی نرخ پێویستە
location
بنێریت، چونکە نرخەکان بەپێی شوێن جیاوازن. شوێنە بەردەستەکان:
baghdad, duhok, erbil, kirkuk, sulaymaniah.
value
نرخی شتەکەیە، وە
created_at
کاتی داخڵکردنی ئەم نرخەیە؛ بەپێی کاتەکە دەتوانیت بزانیت ئەم نرخە چەندێک تازەیە.
Endpoint
GET https://dinarlive.com/api/v2/get-price?id=5&location=baghdad
نمونەی وەڵامی JSON
{ "value": 146750, "created_at": "2026-03-13 22:00:00" }
نمونەی کۆد
لە خوارەوە، نمونەی کۆدمان داناوە چۆن نرخی دۆلار بۆ شاری Baghdad وەربرگین.
Python
import requests url = "https://dinarlive.com/api/v2/get-price?id=5&location=baghdad" response = requests.get(url) data = response.json() value = data["value"] created_at = data["created_at"]
PHP
$url = 'https://dinarlive.com/api/v2/get-price?id=5&location=baghdad'; $response = file_get_contents($url); $data = json_decode($response, true); $value = $data['value']; $created_at = $data['created_at'];
Dart
import 'package:http/http.dart' as http; import 'dart:convert'; final url = Uri.parse('https://dinarlive.com/api/v2/get-price?id=5&location=baghdad'); final response = await http.get(url); final data = jsonDecode(response.body); final value = data['value']; final created_at = data['created_at'];
JavaScript
const response = await fetch( 'https://dinarlive.com/api/v2/get-price?id=5&location=baghdad' ); const data = await response.json(); const value = data.value; const created_at = data.created_at;
فێرکاریەکە تەواو!
بۆ هەر پرسیار، کێشە، یان پێشنیارێک پەیوەندی بە گەشەپێدەرەوە بکە.
پەیوەندی