دەربارە

Dinarlive

چیرۆکی دامەزراندن

Dinarlive لەلایەن هێدی هادی'ەوە دروست کراوە. وەک زۆرێک لە گەشەپێدەرەکان، پێویستم بە ڕێگایەک هەبوو تا نرخی دراوەکان بەنرخی بازاڕ وەربگرم، بەڵام هیچ ڕێگایەکی ئاسان نەبوو بۆئەوەی نرخەکان بەشێوەیەکی ئۆتۆماتیکی وەربگرم.

بۆیە Dinarliveـم دروست کرد. خزمەتگوزاریەکی بچوک بۆ گەشەپێدەرە کوردەکان کە هەمان کێشەی منیان هەیە. با ئەرکی کۆکردنەوەی نرخەکان لەسەر ئێمە بێت. تۆ خەریکی پڕۆژەو بیرۆکەکانت بە!

Dinarlive بەخۆڕاییە، چۆن دەتوانیت یارمەتیمان بدەیت؟

ئەم پڕۆژەیە بەخۆڕایی دەمێنێتەوە. ئەگەر سوودت لەم پڕۆژەیە بینیوە، دەتوانیت ببیت بە سپۆنسەر.

دەتوانیت پەیوەندی بە گەشەپێدەرەوە بکەیت بۆئەوەی ببیتە سپۆنسەری Dinarlive. سپۆنسەرەکان لە پەڕەی سەرەکی دەردەکەون وەکو سپۆنسەری پڕۆژەکە. وەک کۆمپانیا، کاڵا، سێرڤس، یان بەهەر شێوەیەک کە دەتەوێت دەربکەویت.

پەیوەندی

پرسیارە باوەکان

Dinarlive کەی نرخەکان نوێ دەکاتەوە؟

Dinarlive هەموو کاتژمێریک نرخی دراو و کانزاکان نوێ دەکاتەوە. بەڵام لەڕۆژانی هەینی بەهۆی داخستنی بازاڕی دۆلارەوە نرخەکان نوێ ناکرێنەوە. یاخود هەر ڕۆژێک کە بازاڕی دۆلاری کوردستان یان عێراق داخرابێت

Dinarlive لەکوێ نرخەکان وەردەگرێت؟

نرخەکان لەچەند کەناڵێکی تەلیگرامەوە وەردەگرین. بۆ هەندێک شار وەک هەولێر و بەغداد، سەرەتا چاوەڕێ دەکەین تا چەندین کەناڵ نرخی دۆلار دەنێرن، دواتر ئەگەر نرخەکان لێکچوون ئەوا نرخەکە تۆمار دەکەین. بەڵام بۆ شارەکانی تر بەهۆی کەمی داتاوە ئەم بەرگریەمان نیە. ئەو کەناڵانەی کە بەکاردەهێنرێن لەبەر پاراستنی داتاکانمان ناتوانین ئاشکرای بکەین، بەڵام هەموویان کەناڵی بەناوبانگ و باوەڕپێکراون.

بۆچی API سنووردار کراوە؟

Dinarlive بەخۆڕاییە و پێویستی بە هەژمار یان کلیلی API نییە. داواکاریەکان بۆ هەر IPـێک سنووردار کراون بە 10 لە خولەکێکدا بۆ ئەوەی خزمەتگوزاری بۆ هەمووان جێگیر بمێنێت. لەجیاتی ئەوەی لە هەر بینینی پەڕەیەکدا API بانگ بکەیت، هەموو چەند کاتژمێرێک جارێک نرخەکان وەربگرە و لە databaseـی خۆت هەڵیان بگرە.

دەتوانم Dinarlive لە بەرهەمێکی بازرگانی بەکاربهێنم؟

بەڵێ. دەتوانیت Dinarlive لە ئەپ یان وێبسایتێکدا بەکاربهێنیت کە پارەت لێوەی دەست دەکەوێت. پێویستت بە هەژمار نییە - تەنها سنووری داواکاری ڕەچاو بکە و باشترە نرخەکان لای خۆت cache بکەیت.